بابەتە سەرەکییەکە: بۆ یەکەمجار ئۆکرانیا بە مووشەکی
دوورمەودای بەڕیتانیا هێرشیکردە سەر خاکی روسیا.
سەرچاوە: ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە: مووشەکەکە ناوی (سێبەری زریانە)
و لەم هێرشەدا تەنها یەک مووشەک بەکارهێنراوە و تیایدا خاڵێکی رۆژئاوای ناوچەی
کۆرسکی پێ کراوەتە ئامانج.
زیاتر: لە نزیک ئەو شوێنەی مووشەکەکەی تێدا کەوتووەتە
خوارەوە دەنگێکی بەهێز بیستراوە.
ئەمەش هەیە: دوێنێ ئۆکرانیا مووشەکی دوورمەودوای ئەمەریکی
بەکارهێنا و لە رێگەیەوە ناوچەی بریانسکی روسیای کردە ئامانج.
لە بەرامبەردا: مۆسکۆ چەندینجار بەڵێنی وەڵامدانەوەی
قورسی داوە لە ئەگەری بەکارهێنانی هەر جۆرە مووشەکێکی دوورمەودا کە لەلایەن
وڵاتانی رۆژئاواوە دروستکرابێت.