قەتەر: سەرکردەکانی حەماس وڵاتەکەیان جێهێشتووە

جیهان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، سەرکردەکانی حەماس دەوحەی پایتەختیان جێهشتووە.

لێدوانی فەرمی: ماجد ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند: سەرکردەکانی حەماس دەوحەیان جێهێشتووە و نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرگری ئیسلامی فەلەستینی ناسراو بە حەماس لە پایتەخت بە شێوەیەکی کاتی داخراوە.

ئەمەشی وت: سەرکردەکانی حەماس کە بەشێکن لە تیمی دانوستاندنەکان و لە ئێستادا لە دەوحە نین و وەک دەزانن لە نێوان چەند پایتەختێکدا هاتووچۆ دەکەن.

زیاتر: نووسینگەی حەماس بۆ پرۆسەی ناوبژیوانی دامەزراوه و روونە کاتێک پرۆسەی ناوبژیوانی ئەنجامنادرێت، نوسینگەکە هیچ ئەرکێکی نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا