ئۆکراینا یەکەم هێرشی بە مووشەکی دوورمەودای ئەمریکی کردە سەر روسیا

جیهان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئۆکراینا بە مووشەکی دوورمەودا هێرشی بۆ سەر دامەزراوەیەکی سەربازی لە ناوچەی سنووری بریانسک ئەنجامداوە.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند: دوژمن بە شەش مووشەکی بالیستی هێرشیکردووەتەوە سەر چەند پێگەیەکی سەربازی لە ناوچەی بریانسک، بەگوێرەی زانیاریە پشتڕاستکراوەکان، لە هێرشەکەدا مووشەکی "ئەتاکمز"ـی دوورمەودای ئەمریکی بەکارهێنراوە.

زیاتر: پێنج لەو مووشەکانە لەلایەن تیمەکانی بەرگری ئاسمانی خراونەتە خوارەوە و یەکێکێکیان زیانی گەیاندووە و پارچەکانی کەوتوونەتە سەر ناوچەی دامەزراوەیەکی سەربازی لە ناوچەی بریانسک و ئاگرکەوتووەتەوە و دەستبەجێ کۆنترۆڵکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا