وەزارەتی پلاندانانی عێراق: بژمێرەکان سێ جار سەردانی ماڵەکان دەکەن

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی بەشی تەکنیکی بۆ سەرژمێری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، سبەی کاتژمێر 7:00ـی بەیانی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان دەست پێدەکات.

لێدوانی فەرمی: قوسەی عبدالفتاح رؤوف سەرۆکی بەشی تەکنیکی و مەیدانی بۆ سەرژمێری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: سبەی بژمێرەکان لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی، بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیارییانەی کە پێشوەختە بە شێوەی ئەلیکترۆنی تۆماریان کردووە سەردانی ماڵەکان دەکەن.

ئەمەشی وت: بژمێرەکان سێ جار سەردانی ماڵەکان دەکەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیاری و داتاکان و بژمێرەکان نیشانەی خانووەکە داخراوە لەسەر ئەو خانووانە دەنووسن، کە خاوەنەکەی دەرگا ناکاتەوە یاخوود لەوێ نین، پاش ئەوەی سێ جار سەردانی دەکەن.

زیاتر: ژمارەی بژمێرەکان 130 هەزار کەسی تێپەڕاندووە ئەمە جگە لە ژمارەی سەرپەرشتیارانی پرۆسەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا