پاکستان؛ لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا 11 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژران

جیهان 21 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لە باکووری رۆژئاوای پاکستان هێرشێکی خۆکوژی کرایە سەر هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە.

سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵ لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە: لە ئەنجامی هێرشەکە 11 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستداوە.

بیرخستنەوە: دوێنێ حەوت پۆلیس لەهەمان ناوچەی پاکستان لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە رفێنران و لە ئێوارەی هەمان رۆژدا رزگار کران.

هاوکات: شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای پاکستان و چەند گروپێکی چەکداری دروستبوو، بەوهۆیەشەوە نزیکەی 10 سەربازی وڵاتەکە گیانیان لەدەستدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا