بابەتە
سەرەکیەکە: ئەمریکا فەرمانی بە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری چیپی تایوان TSMC کردووە، ناردنی چیپە پێشکەوتووەکانی بۆ
کڕیارە چینییەکان بوەستێنێت.
سەرچاوە: بە گوێرەی
ئاژانسی رۆیتەرز، ئەم بڕیارەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت، کۆمپانیاکە وەزارەتی
بازرگانی ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە، یەکێک لە چیپەکانی لە پڕۆسێسەرێکی
کۆمپانیای هواوی دۆزیوەتەوە.
چی تر: ئەو
چیپانە هەستەوەری زیرەکە و زۆر جار لە بەرهەمەکانی ژیریی دەستکرددا بەکار دەهێنرێن.
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: کۆمپانیای هواوی لە لیستی بازرگانی سنوورداری ئەمریکادایە، پێویستە
کۆمپانیاکان مۆڵەت وەربگرن بۆ ناردنی هەر کاڵایەک یان تەکنۆلۆژیایەک بۆ ئەو
کۆمپانیایە.