کاتژمێر 12 ی ئەمشەو قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان هەڵدەگیرێت

عێراق 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وادەی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان دەستیشانکرا.

لێدوانی فەرمی: میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاكانی عێراق هەڵدەگیرێت.

ئەوەشی وت:  جوڵەی نێوان پارێزگاکان ئاسایی دەبێتەوە، هاوڵاتیان دەتوان لە پارێزگایەکەوە  روبكەنە پارێزگاكانی دیكە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبون ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆی لە ناوخۆی پارێزگاکاندا ڕاگەیاند و قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی بۆ ئەمڕۆ درێژكردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا