فوئاد حوسێن: هەڕەشەكانی ئیسرائیل جددین

عێراق 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری دەدات لەوەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل گەورە و جددین.

لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، نوسراوێکیان لەلایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە بەدەست گەیشتووە، سەبارەت بە مەترسییەکان بۆ عێراق لەبەرامبەر بەکارهێنانی ئاسمان و خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.

ئەوەشی وت: ئەو نوسراوە واتای ئەوەیە ئامادەکاری دەکرێت بۆ هێرشکردنە سەر خاکی عێراق.

زیاتر: لە بەرامبەر نوسراوەکەدا عێراق وەڵامی ئیسرائیلی داوەتەوە کە نایەوێت تێکەڵ بە جەنگ بکرێت نیگەرانە لە دۆخی ناوچەکە.  

ئەمەش هەیە: فوئاد حوسێن دەشڵێت، هەنگاوی ناوخۆیی و دەرەکی لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق گیراونەتەبەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا