لەناوخۆی عێراقدا چەندین جۆر دەرمانی نوێ بەرهەم دەهێنرێت

عێراق 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بۆ یەکەمجار عێراق چەندین جۆر دەرمانی نوێی لە کارگە ناوخۆییەکان بەرهەم دەهێنێت و لە شەش مانگی داهاتوودا دەرمانەکان دەچێتە دەرمانخانەکانەوە.

لێدوانی فەرمی: حەمودی لامی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق بۆ یەکەم جار 28 دەرمان لە کارگەکاندا بەرهەم دەهێنێت.

ئەوەشی وت: ئەو دەرمانانەی بەرهەمی دەهێنێت بۆ چارەسەری بەرزی فشاری خوێن و چارەسەری شەکرە و چەندین جۆر دەرمانی دژە زیندەیی بەرهەمبهێنن.

زیاتر: دەرمانەکان لە کارگەکانەوە دەچێتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی و لەوێ دانپێدانانی بۆ دەکرێت، دواتر لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا دەکرێتە دەرمانخانەکان بۆ هاوڵاتیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا