پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسایی بودجە دەکات

عێراق 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات، هەمواری بودجە یەکێک دەبێت لە پرسەکان.

راگەیەندراوی فەرمی: فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق خشتەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ رۆژی سێشەممە بڵاوکردەوە و کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ دەست پێدەکات.

ئەمەش هەیە: بە گوێرەی خشتەکە لە کۆبوونەوەکەدا، پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 دەکات.

هاوکات: خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بەرگریی شارستانی و دەنگدان لەسەر رێککەوتنی هەماهەنگی بواری گواستنەوەی ئاسمانیی نێوان روسیا و عێراق ئەنجامدەدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا