بابەتە
سەرەکیەکە: بەرێوەبەرایەتی
کەشناسى و بومەلەرزەزانی پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی
بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە
هەور دەبێت و لە ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، لەشەودا کاریگەری شەپۆلێکی باران
بارین لەگەڵ کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری روو لە ناوچەکەمان دەکات.
چی
دیکە: ئەمشەو باران بارین لەناوچە جیاجیاکان دەست پێدەکات بەشێوەی نمە باران
دەستپێدەکات و لە ناوچە سنووریەکانیش بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە
تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەمەش
هەیە: سبەی دووشەممە،
کاریگەری شەپۆلی باران بارین زیاتر دەبێت لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە
هەوایەکی جەمسەری پلەکانی گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکەن و شەپۆلێکی
بەفربارین سەرجەم ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت دەبارێت.
زیاتر:
باران بارین لەهەندێ کات نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان
دەبارێت و پلەکانی گەرما دوو تا پێنج پلە نزمدەبنەوە لە ناوچە شاخاوییەکان.