دەزگای ئاسایشی هەرێم هەڵوەشاندنەوەی "ویلایەتی کوردستان" رادەگەیەنێت

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دەزگای ئاسایشی هەرێم هەڵوەشاندنەوەی "ویلایەتی کوردستان"ی رێکخراوی داعشی راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: دەزگاکە بڵاویکردەوە: بەڕیوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، گروپێکی مەترسیداری چەکداری داعشی هەڵوەشاندەوە و تۆڵەی شەهیدانی قەرداغ و ناوشوانی کردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەڕۆژی ٢٠٢٤/٨/٩ تا ٢٠٢٤/١١/٢٢ بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان، چەندین ئۆپراسیۆنی کێوماڵکردن بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر و هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و فرۆکە جەنگییەکانی عێراق ئەنجام بدەن.
لەدرێژەی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەشێوەی بەردەوام لەپێناو دەستگیرکردنی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش و هەڵوەشاندنەوەی (وویلایەتی کوردستان)چەندین ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە لەسنووری (سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە، رانیە، تەکیەی جەباری، تەکیەی کاکەمەند، ناوچەی شارەزوور، ناڵپارێز، دەربەندیخان، پیرەمەگرون، قۆپییەکانی قەرەداغ، ناوچەی سەنگاو، جەبەل بۆر، چیای زەمبوور، ناوچەی ناوشوان، گوندی ژاژ -لە نزیک قەزای چەمچەماڵ، تەقتەق و شاخی قەرەسرد).
پیلانی چەکدارانی داعش لە ویلایەتی کوردستان
-بەستنەوەی پەیوەندی شانە نووستووەکانی داعش لە کوردستان و عێراق لەگەڵ تیرۆریستان لە ووڵاتانی تورکیا و ئێران.
-جموجۆڵی بەردەوامیان لە ناوچەکە هەبێت .
-دانانی بازگەی کاتی بە جلوبەرگی سەربازی.
-رفاندنی بازرگانان بۆ کۆکردنەوەی پارە و ناردنی بۆ رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
-کردنە ئامانجی دەزگا ئەمنییەکان و بەرپرسی حکومی و حزبی و هاوڵاتیان و بازگە و سەربازگەکان.
لەکۆی ئەم پڕۆسەیەدا دەزگای ئاسایشی هەرێم (٣)شەهیدی بەئارامی و ئاسایشی کوردستان بەخشیوە، دوو شەهیدی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەناوەکانی (هونەر طالب و شەماڵ محمود) و شەهیدێک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەناوی (محمد ڕەشید قادر) لەگەڵ سێ بریندار، هەروەها (٣)کارمەندی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق برینداربوون، لەکۆی ئەم پڕۆسەیەدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ویلایەتی کوردستان (٥)تیرۆریستی داعش کوژران و (١٤)تیرۆریست دەستگیرکران و دەستیشگیراوە بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی و پشتێنی خۆکوژی و دوربینی سەربازی(حەراری), سەرجەم مۆڵگەکانیان خاپورکران.
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ئاسایش، لەماوەی ڕابردوودا بۆ ڕێگریکردن و پارێزگاری لەهاوڵاتیان لە بیری توندڕەوی و تیرۆر، لەچوارچێوەی (ووڵات پارێزی و خەڵک پارێزی)، هەڵمەتێکیان لەناوچەی شارەزوور بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک گومانلێکراو ئەنجامدا و لەدوای دەستگیرکردنیان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان پلانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش سەرکەوتوو بوو, توانرا دەستگیرکراوەکان (أصلاح) بکرێن و بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

دەنگێکی بەهێز لە عەربەت بیسترا

کوردستان 36 خولەک پێش ئێستا

ژنێک لەکاتی کۆڵبەریدا کوژرا

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا