ئیسرائیل بۆ ئاگربەست لە کۆبونەوەدایە و هێرش دەکاتە سەر بەیروت

جیهان 15 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لەکاتێکدا کابینەی حکومەتی ئیسرائیل لە کۆبونەوەدایە بۆ پەسەندکردنی ئاگربەست لەگەڵ حزبوڵای لوبنانی، سوپای ئەو وڵاتە بۆردومانی بەیروت دەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد: ئامانجی هێرشە فراوانەکانی ئەمشەو بۆ سەر بەیروت ئەو پێگانەن کە پەیوەندیان بە حزبوڵاوە هەیە.

لە بەرامبەردا: دەسەڵاتدارانی لوبنان دەڵێن، پێش دەستپێکی هێرشەکە هیچ ئاگادارییەک ئاڕاستەی هاوڵاتییە سڤیلەکانی بەیروت نەکراوە لەو شوێنانەی بە ئامانج گیراون.

لەلایەکی ترەوە: کابینەی حکومەتی ئیسرائیل لە کۆبونەوەدایە سەبارەت بە پەسەندکردنی رێککەوتننامەی ئاگربەست لەگەڵ حزبوڵای لوبنانی.

دوێنێ: بەرپرسانی ئەمەریکا ئاشکرایانکردبو، تەلئەبیب و حزبوڵای لوبنانی لەسەر مەرجەکانی نێوانیان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست رێککەوتن و چاوەڕوان دەکرا ئەمڕۆ حکومەتی ئیسرائیل ئاگربەستەکە پەسەند بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا