بابەتە سەرەکیەکە: ئێران ئامادەیە دانوستان لەگەڵ حکومەتی نوێی
ئەمریکا بکات بەسەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ.
کێ وتی: فاتیمە موهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی
ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی دانوستانی دوولایەنە لەگەڵ حکومەتی نوێی ئەمریکا.
ئەوەشی وت: پێویستە
ئەمریکا بەرژەوەندییەکانی ئێران لەبەرچاوبگرێت ئەویش تەنها لە رێگای قسەوە ناکرێت
بەڵکو دەبێت بە کرداری بکرێت.
زیاتر: لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رۆژی
هەینی داهاتوو ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا
کۆدەبێتەوە و وتووێژ دەکەن.