چی روویدا: وەزیری ئابوری لوبنان رایگەیاند، تێچوی زیانە ماددی
و ئابووریەکانی جەنگی لوبنان زیاترە لە 20 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
لێدوانی فەرمی: ئەمین سەلام، وەزیری
ئابوری لوبنان، بە پێگەی حوڕەی ئەمەریکی راگەیاند: ئەم جەنگە 10 ساڵ لوبنانی بردەوەتە
دواوە، لە نێوان 3 بۆ 5 ساڵی سەختی ئابوریی لوبنان، لە ئێستاشدا ئاوەدانکردنەوە
بنیادنانەوەشی هاتووەتە سەر.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمەریکا فشار دەخاتە سەر لایەنە بەشدارەکان، بۆ رێککەوتن
و کۆتاییهێنان بەو جەنگ و پێکدادانانەی کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە نێوان حزبوڵا
و ئیسرائیلدا بەردەوامی هەیە.
چی تر:
سەرۆکایەتی فەرەنسا رایگەیاند: گفتوگۆکان لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و
حزبوڵا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.