ئاسیاسێڵ چۆن پشتیوانی سەرخستنی سەرژمێری بو؟

درێژتر لە هەواڵ 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوەی داتا بۆ پشتگیرکردنی ئامێرەکانی تابلێتی تیمەکانی سەرژمێری لەلایەن ئاسیاسێڵەوە دابینکراوە.

راگەیەندراوی فەرمی: کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بڵاویکردەوە: لە هەڵمەتێکی بێبەرامبەریشدا لە رێگەی کورتەنامەوە پشتگیری پڕۆسەی سەرژمێریمان کردوە.

 

دەقی راگەیەندراوەکەی ئاسیاسێڵ:

سلێمانی، عێراق - تشرینی دووەمی 2024 - ئاسیاسێڵ بە شانازییەوە پابەندیی خۆی بۆ پشتگیریکردن لە گەشەپێدانی نیشتیمانیی عێراق دووپاتدەکاتەوە لە ڕێی بینینی ڕۆڵێکی سەرەکیی لە سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری نیشتیمانی ساڵی 2024، کە یەکێکە لە دیارترین دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکانی وڵات بۆ ئەمساڵ.

وەکو بەشێک لە بەرپرسیارێتی نیشتیمانیی خۆی، ئاسیاسێڵ هەستا بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوەی داتا بۆ پشتگیری کردنی کارکردنی ئامێرەکانی تابلێتی تیمەکانی وەزارەتی پلاندانان، کە ئەم سیمکارتانە بە مەبەستی مسۆگەرکردنی پەیوەندییەکی کارا و جێگیر بۆ ئەو ئامێرانەی لەکاردابوون کە لە پرۆسەی سەرژمێرییەکەدا بەکاردەهێنران لە سەرتاسەری عێراقدا.

لەسەروو ئەمانەشەوە، ئاسیاسێڵ بە هەڵمەتێکی بێبەرامبەری ئاڕاستەکراو لە ڕێی کورتەنامەوە بەشداری لە پشتگیری کردنی پڕۆژەکەدا کرد بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان سەبارەت بە گرنگی سەرژمێری و هاندانیان بۆ بەشداریکردن تیایدا و پاڵپشتیکردنی تیمە مەیدانییەکانی سەرژمێری.
بۆ پشتگیریکردنی زیاتری پڕۆژەکە، ئاسیاسێڵ تیمێکی تایبەتی پاڵپشتی تەکنیکی تایبەتمەندی دابین کرد کە بیست و چوار کاتژمێر و بە درێژایی هەفتە بەردەست بوون بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا چارەسەری هەر کێشەیەکی بەپەلە یان پێویستییەکی تەکنیکی بکەن، ئەمەش ڕاستەوخۆ بەشداری کرد لە جێبەجێ کردنی بێ کێشەی پڕۆژەکە و سەرخستنی

ئەم هەوڵانەی کۆمپانیا لە پڕۆژەی سەرژمێریدا ڕەنگدانەوەی هاوکاری بەهێزی نێوان ئاسیاسێڵ و وەزارەتی پلاندانانی عێراق و دەزگای سەرژمێری و سیستەمەکانی زانیاری جوگرافین، کە بەشداریکرد لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی سەرژمێری نیشتیمانیی دانیشتووان بە شێوەیەکی کارا، ئەمەش گرنگی کاری هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت دووپاتدەکاتەوە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و بەرەوپێشبردنی ڕەوڕەوەی پێشکەوتن لە عیراقدا.

ئاسیاسێڵ، کە هەردەم پێشەنگی ئەو کۆمپانیایانە بووە کە بەشدارن لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژە نیشتیمانییە گرنگەکاندا، ئامادەیی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن شانبەشانی دامەزراوە نیشتیمانییەکان بۆ بەدیهێنانی دەستکەوتی زیاترو ڕێگە خۆشکردن بۆ داهاتوویەکی دیجیتاڵی گەشاوە بۆ عێراق.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا