وەزارەتی سامانە سروشتیەکان: عێراق بڕیاریداوە بەشە نەوت و بەنزینی هەرێم رەوانە بکات

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم رایگەیاند، عێراق بڕیاریداوە بەشی هەرێم لە نەوتی سپی و بەنزین رەوانە بكات.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێزان سەید فەلاح مەولود بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی و موحسین تەها راوێژکار لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دکتۆر سەباح سوبحی ئەندامی لێژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

زیاتر: سەردانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیان کرد و لەلایەن عەلی معارج بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن و وەزیر بەوەکالەت پێشوازیان لێکرا .

چی تر: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە سێ بابەتی سەرەکی کرا لەوانە؛  دابەشکردنی بەشی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی کە بڕی 50 ملیۆن لیترە و هەروەها تەرخانکردنی بەشێک لە بەنزینی نۆرماڵ بۆ هەرێمی کوردستان.

ئەمەش هەیە: هەژمارکردنی لیتری قیاسی نەک قەبارەی سروشتی بۆ ناردنی بەشی هەرێم لە نەوتی سپی، لە ئەنجامدا بڕیاردرا بەشی هەرێم لە نەوتی سپی دەست بەجێ بنێردرێت و چاوەڕێ بکرێت بارودۆخی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور بۆ بەرهەمی بەنزین باش بێت تاوەکو بەشێک لە بەنزین بۆ هەرێم تەرخان بکرێت.

چی دیکە: خوێندنەوە بکرێت بۆ بابەتی لیتری قیاسی و قەبارەی سروشتی لە وەزارەت تاکو بڕیاری لەسەر بدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا