شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ یەکگرتو و گۆڕان کۆبویەوە

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ یەکگرتوی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبویەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبونەوەکان بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و تاوتوێکردنی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بو.

چی دیکە: لە کۆبونەوەکەی شاندی یەکێتی کە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوانیان و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردن کرا.

زیاتر: هەردولا هاوڕابون لە پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی باشتر کرایەوە کە بژێوی هاوڵاتیان و خزمەتکردنیان لە پێشینەی کارەکانی حکومەتی داهاتودا بێت.

لەلایەکی دیکەوە: شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی بزوتنەوەکەوە پێشوازیان لێکرا.

هاوکات: لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بەگشتی و ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا.

ئەمەش بزانە: هەردولا رایانگەیاند، پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە بکرێت لەگەڵ دۆخی ئێستا و پێویستییەکانی ئەم قۆناغە لەپێناو خزمەتکردنی باشتری هاوڵاتییاندا بێت و بەیەکەوە کار لەسەر هێنانەکایەی ژینگەیەکی ئارامی سیاسی بکەن لەپێناو گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ باشترکردنی ئاستی گوزەرانی هاوڵاتییان.

زانیاری زیاتر: بزوتنەوەی گۆڕان جەختی لە بەشداری نەکردن لە حکومەتی داهاتو کردەوە و رایگەیاند، کە وەک ئۆپۆزسیۆنێکی سیاسی درێژە بە کارەکانی دەدات و بەشداری حکومەت ناکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا