یەکێتی و گۆڕان: هەنگاوی کردەی بنرێت بۆ باشترکردنی گوزەرانی هاوڵاتییان

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: پاش کۆبوونەوە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری، شاندی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە.

ئەمەش هەیە: لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بەگشتی و ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا.

زیاتر: هەردولا هاوڕابون کە پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە بکرێت لەگەڵ دۆخی ئێستا و پێویستییەکانی ئەم قۆناغە لەپێناو خزمەتکردنی باشتری هاوڵاتییاندا بێت.

چی تر: ئامادەییشیان دەربڕی کە بەیەکەوە کار لەسەر هێنانەکایەی ژینگەیەکی ئارامی سیاسی بکەن لەپێناو گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ باشترکردنی ئاستی گوزەرانی هاوڵاتییان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا