جەبار یاوەر: دەبێت هێزەکان یەکبخرێنەوە چونکە ناگەینە حوکمڕانییەکی باش

کوردستان 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: جەبار یاوەر لە لێدوانێکیدا بۆ بی ئێم سی دەڵێت، دەبێت هێزەکانی هەرێم یەکبخرێنەوە نەک سەر بە دوو حزبی جیاوازبن.

لێدوانی تایبەت: جەبار یاوەر ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ململانێی سیاسی هۆکاری یەکنەخستنەوەی هێزەکانە لە هەرێم.

ئەوەشی وت: هێزەکانی هەرێم هەمووی جیاوازن و سەر بە دوو حزب و دوو بەرەی جیاوازن  بە فەرمانی حزبەکانیان دەجوڵێنەوە.

زیاتر: دەبێت پارتی و یەکێتی لەوە تێبگەن ئەگەر هێزەکان یەکنەخرێن و ئابورییەکی یەکگرتومان نەبێت و خاوەنی پەیوەندییەکی پتەونەبین بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەرێم ناگەینە حکومڕانییەکی باش.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا