بابەتە سەرەکییەکە:
زۆرینەی ئەو سکاڵایانەی لە بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی دژنان لە سلێمانی تۆمار
دەکرێن کێشەی نێوان هاوسەرەکانە.
کێ وتی: سەرکەوت عومەر
بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی بە BMC راگەیاند: زۆرترین
سکالا کە تۆمارکراوە لەلای ئێمە کێشەی نێوان هاوسەرەکانە وەک شەڕ و لێدان و
هەڕەشەکردن.
چی تر: بەشێکی تری سکاڵاکان ئەوانەن کە لە رێگەی سۆشیاڵ
میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە ژنان هەراسان دەکرێن.
ئەمەش هەیە: لەکۆی ئەو
سکاڵایانەی دێنە لامان، بەشێکیان لە رێگەی نێوەندگیرییەوە بە تایبەت ئەگەر
سکاڵاکار ئامادەیی تێدابێت، پێش ئەوەی بچنە دادگا چارەسەر دەکرێن.