قوباد تاڵەبانی: کەمکردنەوەی بێکاری چارەسەری کۆچی نایاساییە

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی بەڕیتانیا کرد.

زیاتر بزانە: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: لەگەڵ ئیڤێت کوپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیا گفتوگۆمان کرد لەسەر چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا لە هەموو بوارەکاندا و بە تایبەتیش زیاترکردنی هەماهەنگییە ئەمنییەکان.

بۆچی: بۆ کەمکردنەوەی دیاردەکانی کۆچی نایاسایی و تاوانی رێکخراو و بەرەنگاربونەوەی قاچاخی ماددەی هۆشبەر.

چی تر: روونم کردەوە، لەپاڵ هەوڵە ئەمنییەکان، پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پێکەوە کاربکەن بۆ گەشەپێدانی ئابوری قەزا و ناحییەکان.

هۆکار: چونکە گەشەسەندنی ئابوری و کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری لەناو گەنجان لە ناوچە جیاوازەکان چارەسەری بنەڕەتییە بۆ نەهێشتنی دیاردەی کۆچی نایاسایی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا