سودە تەندروستیەکانی مۆز چیین؟

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: مۆز یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پێكهاته‌ی‌ خۆراكی به‌سود و ئه‌گه‌ری توشبون به‌ چه‌ندین نه‌خۆشی كه‌مده‌كاته‌وه‌.

کێ وتی: بە گوێرەی راپۆرتێک کە لە پێگەی health exchange  بڵاوکراوەتەوە: مۆز لە پاڵ بەخشینی ووزە دەتوانرێت وەک چارەسەرێکی سروشتی بەکاربهێنرێت بۆ چەندەها نەخۆشی و کێشەی تەندروستی و یارمەتی جوانکردنی پێست دەدات.

سودەکانی؛

پەستانی خوێن :مۆز ڕێژەیەکی زۆر لە کانزای پۆتاسیۆمی لە خۆگرتووە ، تایبەتمەندی کەمکردنەوەی فشاری خوێنی بە مۆز بەخشییوە.

بەهێزکردنی مێشک: تایبەتمەندیەکانی مۆز یارمەتی  بەهێزکردنی توانای مێشک دەدات.

قەبزی :مۆز هاوکاری کرداری هەرسکردن دەکات و رێگری لە قەبزی دەکات لەڕێگەی زیادکردنی جوڵە لە سیستەمی هەرسکردندا .

خەمۆکی : مۆز هاوکاری نەهێشتنی خەمۆکی و بێتاقەتی دەکات.

پێست: توێکڵی مۆز یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ زیپکە و تەندروستی پێست.





ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا