بابەتە سەرەکیەکە: لەوەرزی زستاندا توشبوون بە پەتای
وەرزی زیاتر دەبێت و چەند میوەیەک دەکرێت یارمەتیدەر بن لە بەهێزکردنی سیستمی
بەرگری جەستە و رێگریکردن لێی.
کێ وتی: بە
گوێرەی راپۆرتێک کە لە ماڵپەری تایمز ئۆف ئیندیا بڵاوکراوەتەوە: هەندێک لە میوە
زستانەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکەن و رێگری لە پەتای وەرزی و کۆکە دەکەن، هەروەها
یارمەتی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە دەدەن.
میوەکان:
هەنار: دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە و
یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات.
پڕتەقاڵ: سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سی، ریشاڵ،
ترشی فۆلیک و کانزاکانە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
سێو: رێژەیەکی زۆر ڤیتامین و دژەئۆکسانەکانی
تێدایە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە وەرزییەکان کەمدەکاتەوە.
گوێز هندی: یارمەتی کەمکردنەوەی فشاری ئۆکسجین دەدات
و جەستە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەپارێزێت.
مۆز: سەرچاوەیەکی سەرەکی پۆتاسیۆمە سودی
زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە، ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانەکانی تێدایە کە بۆ بەهێزبوونی
بەرگری جەستە گرنگە.