خواردنی ماسی سەلەمۆن لە چەندین نەخۆشی دەتپارێزێت

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایی کردووە، ماسی سەلەمۆن باشترین سەرچاوەی ئۆمیگا سێیە و دەوڵەمەندیشە بە ڤیتامنەکانی بی و دی.

کێ وتی: توێژینەوەکە کە لە پێگەی Good Food بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات، ترشی ئۆمیگای سێ بە بڕێکی باش لە ماسی سەلەمۆندا ھەیە و رۆڵی کاریگەریی ھەیە لە پاراستنی مرۆڤ لە دووچاربون بە نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەکان، کە بریتیە لە حاڵەتی نیشتنی چەوری زیانبەخش و پاشماوەی دیکە لە دیواری خوێنبەرەکاندا.

چی تر: ترشەکانی ئۆمیگا سێ دەبنە تەنۆلکەی زۆر ورد و لە جەستەدا چالاک دەبن و رێگری دەکەن لە ھەوکردن بە گشتی و بەھێزکردنی سیستمی بەرگری.

زیاتر: ئۆمیگا سێ سودی تەندروستی دیکەشی ھەیە، وەک پاراستنی تەندروستی بە گشتی و کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان و تەندروستی دڵ و چاو و پاراستنی دڵ و سییەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا