هۆکارە باوەکانی لەرزینی دەستەکان کامانەن؟

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لەرزینی دەستەکان زۆر کات بۆ چەند بارودۆخێکی ئاسایی جەستە دەگەڕێتەوە و رەنگە بەهۆی ماندوویەتی یاخود بەکارهێنانی دەرمانەوە بێت.

کێ وتی: ماڵپەڕی mayoclinic بڵاویکردوەتەوە: لەرزینی دەستەکان زۆر كات بۆ چەند حاڵەتێكی ئاسایی جەستە دەگەرێتەوە و کە رەنگە بە هۆی هیلاكی زۆرەوە یاخود بەكارهێنانی دەرمانەوە رووبدات، هەروەها دەکرێت نەخۆشیە دەمارییەكان و نارێكی دەمار و شانەكانی جەستە، هۆکارێکی دیکە لەرزینی دەستەکان بن.

هۆکارەکان باوەکان؛

- کەم خەوی: کاتێک خەوی پێویست بە دەست ناهێنێت هاوسەنگی جەستە تێکدەچێت.

- فشار و دڵەڕاوکێ: جەستەت هۆرمۆنەکانی سترێس وەک کۆرتیزۆڵ دەردەدات، کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر کارەکانی دەمارەکان هەبێت.

- زیادەڕۆیی کردن لە خواردنی کافایین.

- کەمی رێژەی شەکر لە خوێندا.

- دەرمان: دەرمانی دژە خەمۆکی و ئەو دەرمانانەی کە بۆ چارەسەرکردنی تەنگەنەفەسی یاخود بەرزی فشاری خوێن بەکاردەهێنرێن.

- زیادبوونی غودەی دەرەقی.

- نەخۆشی پارکینسۆن: نەخۆشییەکی دەمارەیی بەرەوپێشچوونە و کاریگەری لەسەر جوڵە هەیە.

- کەمی ڤیتامین B12.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا