سودەکانی گۆیژ چیە؟

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: گۆیژ دارێکی خۆڕسکە لە تیرەی گوڵ سوورەکان و لە پایزاندا بەرەکەی پێ دەگا. لە کوردستاندا دوو جۆری گۆیژ هەیە سوور و زەرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە پێی ئەو لێکۆڵینەوە پزیشکیانەی کراوە، گۆیژ یەکێکە لە میوە بەسوودەکان چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات، سوودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

زیاتر: گۆیژ چەندین ڤیتامین و بڕێکى زۆر لە کالسیۆم و شەکرى گلۆکز و فرۆکتۆز و ترشی تاتریک و چەورى بەسوودى تێدایە و بە گشتى سوودەکانى بریتین لە:

١- پاراستنی دڵ و چاڵاككردن وبەهێزکردنی ماسوولكەی دڵ
٢- فراوانكردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن.
٣- رێكخستنی لێدانی دڵ.
٤- بۆ گرفتەكانی ئافرەتان دوای سووڕی مانگانە.
٥- ڕێگرتن لە نیشتنی چەوری لە ناو دڵدا دەکات.
٦-- خواردنی گۆیژ كاریگەرییەكی ئارامبەخشی هەیە.
٧- خواردنی گۆیژ هاریكاری پاراستنی پرۆتینی كۆلاجین دەكات كە شانە بەستەرەكانی لەش پێكدەهێنێت بەمەوە جومگەكان دەپارێزێت.
٨-- فەرمانەكانی كۆئەندامی میزەڕۆش باشتر دەكات.
٩- خواردنی گۆیژخەو خۆش دەکات .
١٠-ڕێژەی چەوری خوێن کەم دەکاتەوە.
١١-یارمەتی کرداری ھەرس کردن دەدات.
١٢--قژ لە ھەلوەرین دەپارێزێت.پەیجی گیا دەرمان.
١٣-پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا