بابەتە سەرەکییەکە: هێزەکانی سوریای دیموکرات نیگەرانی خۆیان لە هێرشی
گروپە چەکدارەکان بۆ سەر شارەکانی حەلەب و ئیدلیب دەربڕی.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد شامی بەرپرسی ئۆفیسی راگەیاندنی هێزەکانی
سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند: پێشهاتەکانی سوریا هەستیارن و راستەوخۆ گرنگی
بۆ ئێمە هەیە.
زیاتر: ئێمەش لە نزیکەوە بەدواداچون بۆ دۆخەکە دەکەین و هەرچییەک
روبدات، ئێمە ئەولەویەتێکی نیشتمانی و ئەخلاقیمان هەیە ئەویش پاراستنی گەلەکەمانە.
ئەمەش هەیە: هەڵوێست و کاردانەوەمان بەپێی پێویستی بۆ پاراستنی گەلەکەمان
دەبێت.