بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەڵمانیا رۆڵی هەیە لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری ناوچەکە

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ پرۆفیسۆر ڤۆڵکەر پێرسس، توێژەری باڵا لە پەیمانگەی کاروباری نێودەوڵەتی و ئاسایش کۆبویەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند: بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەگەڵ پرۆفیسۆر ڤۆڵکەر پێرسس، توێژەری باڵا لە پەیمانگەی کاروباری نێودەوڵەتی و ئاسایش (SWP) کە سەنتەرێکی پێشەنگی لێکۆڵینەوەی سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی ئەڵمانیایە کۆبوەوە کە ساڵانێکی زۆرە دڵسۆزی دۆزی کوردە و بەردەوام سەردانی کوردستانی کردوە.

ئەمەش هەیە: لەکۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دواین پێشهاتەکانی کوردستان و عیراقی بۆ پڕۆفیسۆر ڤۆڵکەر خستەڕو.

زیاتر: هەر لە کۆبونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، تیشکی خستە سەر رۆڵی ئەڵمانیا لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و تواناکانی بۆ هاوبەشیکردن لەگەڵ کوردستان بۆ گەشەپێدانی ئابوری بۆ رەخساندنی خۆشگوزەرانی و دەرفەت بۆ خەڵکەکەی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا