کۆمیسیۆن دەست بە تۆمارکردنی بایۆمەتری دەکاتەوە

کوردستان 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستپێکردنەوەی تۆمارکردنی بایۆمەتری دەنگدەرانی راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی رایگەیاند: پڕۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری دەنگدەران دەستیپێکردوەتەوە و ئەوانەی کارتیان هەیە و گرفتی خوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەبووە لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا سەردانی نزیکترین ناوەندی تۆمارکردن بکەن.

زیاتر: بەمەبەستی نوێکردنەوەی زانیاریە بایۆمەتریەکانیان تاوەکو کارتی بایۆمەتریان بۆ دروست بکرێتەوە.

بەڵگەنامەی پێویست بۆ خۆتۆمارکردن:

- کارتی نیشتیمانی یاخود پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی.

- کارتی زانیاری.

- کۆبونی خۆراک.

- کارتی ئەلکترۆنی دەنگدانی کۆن گەر ھەبێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

ئێران: پشتیوانی سوریاین لە شەڕی دژ بە تیرۆردا

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا