تەندروستی مامە غەفە جێگیرە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە

هەمەرەنگ 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: پاش ئەوەی فەرماندەیەکی دێرینی یەکێتی تەندروستی تێکدەچێت لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی چارەسەر دەکرێت.

زانیاری تایبەت: غەفور دەروێش پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی ناسراو بە مامە غەفە پاش ئەوەی تەندروستی تێکدەچێت، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی  لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رەوانەی نەخۆشخانەی فاروق دەکرێت و چارەسەری تەواوەتی بۆ دەکرێت.

چی تر: پاش ئەوەی لەلایەن دکتۆر ئارام میرزاوە پشکنینی بۆ دەکرێت بۆ دانانی شەبەکە و باڵۆن، دەردەکەوێت فیشەکێکی بیکەیسی لەسەر سنگی بەجێماوە کە دەگەرێتەوە بۆ ئەو کاتەی لە شەڕی دژ بە داعش بریندار دەبێت.

زیاتر: فیشەکەکە دەڕواتە ناوچەی سنگی مامە غەفە و هیچ پزیشکێک لەو کاتەدا درکی پێناکات، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی فاروق لەلایەن دکتۆر ئارام میرزاوە دەدۆزرێتەوە.

هاوکات: لە ئێستادا تەندروستی مامە غەفە جێگیرە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

ئێران: پشتیوانی سوریاین لە شەڕی دژ بە تیرۆردا

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا