بابەتە سەرەکیەکە: فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، داوای خەرجكردنی سێ موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە سەرۆک وەزیرانی عیراق دەكات.
لێدوانی فەرمی: كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند: فراكسیۆنی یەكێتی لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، لە رێگەی سەرۆكی فراكسیۆنەكەوە داوای رونكردنەوەی لەبارەی هۆكاری دواكەتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە محەمەد شیاع سودانی كردوە.
زیاتر: وێڕای بوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، هەر لەدانیشتنەكەدا سەرۆكی فراكسیۆنەکەمان داوای خەرجكردنی سێ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق كردوە.