سودانی: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بوژانەوەی ئابوری بۆ عێراق دێنێتە پێشەوە

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سودانی داوایکردووە بە خێرایی خشتەی دارایی ساڵی داهاتوو ئامادەبکرێت.

لێدوانی تایبەت: نوسینگەی موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند: سودانی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایکردووە، کە بەخێرایی خشتەی دارایی ساڵی داهاتوو ئامادە بکرێت و گفتوگۆ و رێکاری پێشوەختەی بۆ بگیرێتەبەر.

زیاتر: سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت نەوتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردوە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەرێگای بۆری نەوتی تورکیاوە بوژانەوە بۆ ئابووری عێراق دێنێتە پێشەوە.

چی تر: بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت پەلە بکرێت لەرێکارە کارگێڕی و هونەرییەکان تاوەکو هەناردنی نەوت دەستپێبکاتەوە و دواخستنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیانی بۆ عێراقیش دەبێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

ئێران: پشتیوانی سوریاین لە شەڕی دژ بە تیرۆردا

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا