ئێران: پشتیوانی سوریاین لە شەڕی دژ بە تیرۆردا

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمدواییە هەڕەشەی جددی لەسەر سەروەری و سەقامگیری سوریا دروستکردوە.

لێدوانی فەرمی: ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: ئێران نیگەرانی قوڵی خۆی سەبارەت بە پەرەسەندنی دۆخی سوریا دەردەبڕێت و پێشهاتەکانی ئەم دواییە، بەتایبەتی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییە هەماهەنگەکانی تەحریر شام، هەڕەشەی جددی لەسەر سەروەری و سەقامگیری سوریا دروستکردوە.

ئەمەشی وت: لە کاتی ئەم هێرشە تیرۆریستیانەدا بۆ سەر حەلەب، بینای کونسوڵخانەی ئێران بە ئەنقەست لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە کراوەتە ئامانج و پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە و لە هیچ بارودۆخێکدا رێگەپێدراو نییە.

چی تر: ئێران لە پشتیوانیکردنی حکومەت و گەلی سوریا لە شەڕی دادپەروەرانە و یەکلایکەرەوەی دژ بە تیرۆر، بە چەقبەستوویی دەمێنێتەوە.

زیاتر: بە تەواوی دان بە مافی سەروەری سوریادا دەنێت و پاڵپشتی دەکات بۆ بەرەنگاربونەوە و نەهێشتنی تاقمە تیرۆریستییەکانی وەک تەحریر شام کە دەبنە هۆی وێرانکاری و ئاژاوە و ئازاری بەرفراوان.


Alternate Text

دوایین هەواڵ

ئێران: پشتیوانی سوریاین لە شەڕی دژ بە تیرۆردا

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا