قەتەر یانەی پاریس سانجێرمان دەفرۆشێت ؟

وەرزش 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: رۆژنامەیەکی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، قەتەریەکان دەیانەوێت یانەی پاریس سانجێرمان بفرۆشن.

کێ وتی: رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بڵاویکردەوە: شێخ تەمیم بن حەمەد میری قەتەڕ بڕیاریداوە پشکەکانی یانەی پاریس سانجێرمان بفرۆشێت، کە ناسر خلێفی سەرۆکایەتی دەکات.

چی تر: خەونی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ گەورەترین ئامانجی یانە فەرەنسییەکە بوو، بەڵام ساڵانە پاشەکشەکان بەردەوامن و لەگەڵ نەبوونی ئەستێرەکان گرنگیدان بە پاریس بەو شێوەیە نەماوە کە لە رابردودا قەتەریەکان بە یانەکەیان دەدا.

زیاتر: کۆمپانیای وەبەرهێنانی وەرزشی قەتەر لە ساڵی 2011 یانەی پاریس سانجێرمانی کڕییەوە و لە ئێستاشدا بە گوێرەی رۆژنامەکە چاوەڕێی کڕیارێکی باش دەکات.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

ئێران: پشتیوانی سوریاین لە شەڕی دژ بە تیرۆردا

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا