بابەتە سەرەکییەکە: وابڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانونی دوەمی 2024 پەرلەمان بە سەرۆکایەتی محەمەد سڵێمان کۆبونەوەیەک ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی کێشەی نۆژەنکردنەوەوە، کۆبونەوەکە ئەنجام نەدراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا لەبەردەم بینای پەرلەمان لە هەولێر رایگەیاند، وەك فراکسیۆنی نەوەی نوێ پابەند بوین بەو بڕیارەی دەبو ئەمڕۆ تەواوکەری کۆبونەوەی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بێت بەڵام تەنیا ئێمە و فراکسیۆنی یەکگرتو ئامادەبوین بەشداریی لەو دانیشتنەدا بکەین.
زیاتر وتی: دیوانی پەرلەمان بە بیانوی نۆژەنکردنەوەی هۆڵی کۆبونەوە، نەیویست دانیشتنەکە بکرێت، لەکاتێکدا هۆڵەکە کێشەی نەبووە.
ئەمەش هەیە: لەلایەکی دیکەوە بوخاری جەمیل ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتو بە میدیاکانی راگەیاند، لەلایەن دەستەی دیوانی پەرلەمانەوە كلیلی هۆڵەكەیان پێنەداین و تەنانەت چاو ئاویشیان بۆ دابیننەكردین، بیانوی دیوانی پەرلەمان بۆ داخستنی هۆڵی پەرلەمان ئەوەیە کە گوایە هۆڵی پەرلەمان نۆژەندەكەنەوە.
باگراوند: وابڕیاربوو ئەمڕۆ لەسەر داوای سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان کوردستان کۆبونەوەیەک لەناو پەرلەمان ئەنجام بدرێت بەمەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بەڵام بەبیانوی نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکە، کۆبونەوەکە ئەنجام نەدراوەو تەنها فراکسیۆنەکانی یەکگرتو و نەوەی نوێش ئامادەبون.