ئەردۆغان: رێگە نادەین جارێکی دیکە سوریا دابەشبکرێتەوە

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ناتوانین ڕێگە بدەین جارێکی دیکە سوریا دابەش ببێتەوە و ناتوانین رازی ببین جارێکی دیکە ببێتەوە گۆڕەپانی ململانێ.

لێدوانی فەرمی: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: گەلی سوریا سەرهەڵدانی سەربەرزی خۆیان بە سەرکەوتن دانا و رژێمی دەیان ساڵەی سەرکوتکردنیان ڕوخاند و بەرگرییان لە ئازادی و ماف و یاسا و داهاتووی خۆیان کرد.

چی تر: باوەڕ و نزاکانمان بۆ بۆ ئەوە بو سوریا رۆژانی گەش بەخۆوە ببینێت، پاش 61 ساڵ لە دیکتاتۆرییەتی حیزبی بەعس کە لە 13 ساڵی رابردودا بەتەواوی تاریک ببو.

زیاتر: هەروەها لەمەودوا ناتوانین رێگە بدەین جارێکی دیکە سوریا دابەش ببێتەوە و ناتوانین ڕازی بین جارێکی دیکە ببێتەوە گۆڕەپانی ململانێکان.

ئەمەشی وت: هەر هێرشێک بۆ سەر سەقامگیری ئیدارەی نوێی سوریا و یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتەکەی، ئێمە و گەلی سوریا دەبینێتەوە کە روبەڕوی دەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا