بابەتە سەرەکیەکە: ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوپەیمانان هانمان دەدەن بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە و کردنی بە هێزێکی پرۆفیشناڵ.
لێدوانی فەرمی: جەبار یاوەر ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند: هاوپەیمانان هانمان دەدەن بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە و کردنی بە هێزێکی پرۆفیشناڵ، دەیانەوێت پێشمەرگە بەدەر بێت لە ململانێی حزبی.
ئەمەشی وت: گەر ئەمەمان کرد دەستخۆشیمان لێدەکەن، گەر گوێڕایەڵیشیان نەکەین وەکو ئەفغانستان بەجێمان دەهڵێن، خۆ تا قیامەت لەگەڵ ئێمە نامێننەوە.
زیاتر: لە ساڵی 2014ـەوە تا ئێستا هاوپەیمانان لەگەڵمانن، سەرباری ئەو هەمو هاوکاری و پێدانی پارە، چەک، تەقەمەنی و مەشقکردنە، گەر چیتر گوێڕایەڵیان نەکەین لێمان بێزار دەبن و وازمان لێدەهێنن.