بابەتە
سەرەکیەکە: سەرۆکی دەستەی تەحریر شام رایگەیاند، بەم نزیکانە دەسەڵاتی نوێی سوریا لیستی
ناوی ئەو کەسانەی بە ئەشکەنجەدانی گەلی سوریا تێوەگلاون بڵاودەکاتەوە.
لێدوانی
فەرمی: ئەحمەد ئەلشەرع ناسراو بە ئەبو
محەمەد جۆلانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام رایگەیاند: پاداشت پێشکەشی هەر کەسێک دەکەین، کە زانیاریی
لەسەر ئەفسەرانی پلە باڵای سوپا و هێزە ئەمنییەکان بدات، ئەوانەی لە
تاوانەکانی جەنگ تێوەگلاون.
ئەمەشی
وت: بەڵێنمان داوە ئەو کەسانەی بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتون، بدۆزینەوە، بۆ
ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن.
زیاتر:
ئێمە پابەندبونمان بە لێبوردنی گشتی دووپاتدەکەینەوە بەرامبەر بەو کەسانەی دەستیان
بە خوێنی گەلی سووریا سوور نەبووە، لێبوردنەکە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە لە خزمەتی
سەربازیدا بون.
چی تر:
خوێن و مافەکانی کوژراو و دەستگیرکراوانی بێتاوان بەفیڕۆ ناچێت و لەبیر ناکرێن، بەمەبەستی
لێپێچینەوە و لێپرسینەوە لەگەڵیاندا، لیستی ئەو کەسانە بڵاودەکرێتەوە کە تێوەگلاون
لە ئەشکەنجەدانی گەلی سوریا.