بابەتە
سەرەکیەکە: بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی
شانەی راگەیاندنی داعشی ڕاگەیاند.
راگەیەندراوی
فەرمی: بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش رایگەیاند: لەشەوی 22ـی 11ـی
2024، لەئۆپراسیۆنێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای
زانیاری هەواڵگری، بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و
دەستنیشانکردنی ناسنامە و شوێنی توانرا تیرۆریستێکی شانەی راگەیاندنی داعش لەسنوری
پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.
زیاتر:
لەگەڵ سەرهەڵدانی گروپی تیرۆریستی داعش لەعێراق غازي سعود محمد مدفع پەیوەندی بە
داعشەوە کردووە و چەند خولێکی شەرعی و سەربازی بینیوە و دواتر وەک چەکداری ئەو
گرووپە تیرۆریستییە لەیەکێک لەبازگەکانی داعش بووە.
چی تر:
دوای لەناوچوونی داعش لەعێراق ڕووی لە ووڵاتی سوریا کردووە و لە ساڵی 2017 گەڕاوەتەوە
وڵاتی عێراق و لە هەرێمی کوردستان لەناوچەی شوان نیشتەجێبووە و شوانی کردووە و
پاشان بەمەبەستی کارکردن چووەتە قەزای بازیان.
هاوکات: جارێکی تر وەک ئەندامی شانەی راگەیاندن
بەیعەت بەداعش دەدات و بەمەبەستی دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان چەند گرتە
ڤیدیۆییەکی بارەگا سەربازییەکانی حکومەتی عێراق و قەزای چەمچەماڵی تۆمارکردووە
بەناوی وویلایەتی سلێمانی و کەرکوک ناوی بردوون و لەتۆڕە کۆمەڵاتییەکان
بڵاوکردووەتەوە.
زانیاری
زیاتر: دوای لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوونی تیمە تەکنیکی و سەربازییەکانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا و لە ئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 2ـی
تیرۆر راگیراوە و روبەروی یاسا کراوەتەوە.