بزوتنەوەی نوجەبا: تورکیا بە هاوکاری بەریتانیا هەوڵی تێکدانی عێراق دەدات

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

چی روویدا: بزوتنەوەی نوجەبایی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، تورکیا بەسەرپەرشتی بەریتانیا ژوری ئۆپراسیۆنی تێکدانی لەناو عێراق دروستکردوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بزوتنەوەی نوجەبای عێراق رایگەیاند: ئەوەی لە سوریا رویدا شتێكی خۆرسک نەبو، بەڵکو ژورێكی ئۆپراسیۆنی توركی بۆ تەرخانكرا بۆ تێكدانی بە پیلانی بەریتانیا و بەشداری هەواڵگری ناتۆ و قەوارەی زایۆنی، لەڕێگەی پێشكەشكردنی پشتیوانی و پلاندانان لە دەستەبەركردنی مانگی دەستكرد و درۆن، كە جوڵەو شوێنی سوپای سوریای دیاریدەكرد.

زیاتر: هەمان ژور لەئێستادا كار دەكات بۆ تێكدانی عێراق بە سەركردایەتی بەریتانیا، بەڵام ئەمجارە لە بەغداوە نەوەک لە دەرەوەی سنورەكان، سەیرە ئەوەندە گرنگی بە سنورەکانی عێراق بدرێت و گرنگی بە مەترسیەکانی ناوخۆ نەدرێت.

چی تر: پاراستنی سنورەکانی عێراق گرنگە، بەڵام دەبێت ناوەندی مەترسی راستەقینە لە پایتەخت و ناوەڕاست، باشور، ناوچەكانی خۆرئاوا و باكور فەرامۆش نەکرێت، چونكە لەڕێی ئەو بەشانەوە پیلانی تێكدان دابەشدەكرێت و هەریەكەیان بەگوێرەی رۆڵی لە پیلانگێڕییەكەدا هەیە، ئەمجارە پیلانگێڕییەكە لەناوخۆدایە نەوەک لە دەرەوەی سنورەكان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا