بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی دۆستەکانی لەیاد ناکات

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

چی روویدا: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە لویس ئایالا، سكرتێری پێشووی رێكخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ كرد.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتیی بڵاویکردەوە: لەدیدارێکدا سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دارا خەیلانی، لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئامادەبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گەرمی بەخێرهاتنی لویس ئایالای كرد بۆ سلێمانی و سوپاسی هەوڵ و پشتگیرییە بەردەوامەكانی كرد بۆ دۆزی كورد و یەكێتی.

چی تر: بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەكێتیی دۆستەكانی لەیادناكات بەتایبەت كە ئێوە دۆستی سەرۆك مام جەلال بوون و پشتگیریی مافەكانی گەلی كوردتان كردووە، وتیشی، بەدڵنیاییەوە درێژەپێدەری رێبازی سەرۆك مام جەلال دەبین و لەسەر هەمان رێچكەی ئەو درێژە بە خەباتی سیاسی، مەدەنی و دیموكراسی خۆمان دەدەین لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری و ئاشتەواییدا.

زیاتر: لەبەرامبەردا لویس ئایالا، سكرتێری پێشووی رێكخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ و سیاسەتمەداری دیاری جیهان سوپاسی ئەو پێشوازییەی کرد و بە گرنگییەوە لە رۆڵی سەرۆك مام جەلالی روانی وەك سەركردەیەكی كاریگەر و ماندوونەناس بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ، ئاشتی و پێكەوەژیان.

هاوکات: ئاماژەی بەوەشكرد، دڵنیاین ئێوەش میراتگری ئەو مێژووە درەوشاوەیە دەبن و بەهەمان رێگەی ئەودا خەبات بۆ دیموكراسی و یەكسانی دەكەن، سیاسەتی ئەمڕۆی یەكێتیش رەنگدانەوەی رێبازەكەی سەرۆك مام جەلالە.

ئەمەش بزانە: هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ گەشەپێدانی پرەنسیپەکانی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ، ئاشتی و بیروباوەڕی پێکەوەژیان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عیراق و تەواوی جیهان کرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا