بە تۆمەتی دزینی قەل و قاز کەسێک دەستگیرکرا

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لەسەر سكاڵای زیاد لە 20 هاوڵاتی و لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبارێک دەستگیركرا .

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی زیاد لە 20 هاوڵاتی سكاڵای لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ تۆماركرد كە پەلەوەریان لە جۆری قەل و قاز لێدزراوە.

زیاتر: هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و بەسود وەرگرتن لە كامێراكانی چاودێری توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەندین قەل و قازی دزراودا .

چی تر: لە ئێستادا تۆمەتبار ش ، أ ، غ  لە دایكبووی 1989 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا