سیناتۆرێکی ئەمریکی: هاوبەشیمان لەگەڵ کورد پێویستییەکی ستراتیژییە

درێژتر لە هەواڵ 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سیناتۆرێکی سەر با پارتی کۆماریەکانی ئەمریکا رایگەیاند، گرنگە ئەمریکا دەستبەرداری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا نەبێت.

لێدوانی فەرمی: جەیمس لانکفۆرد سیناتۆری ئەمریکی رایگەیاند: گرنگە ئەمریکا دەستبەرداری ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا نەبێت و لەپێناو بەرژەوەندیە نەتەوەیەکانی, هێزەکانی ئەمەریکا لەو ناوچەیەدا بەردەوامن لە ئەرکەکانیان لە شەڕی دژی داعش لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە.

چی تر: ئەمریکا لە ماوەی دو رۆژی رابردودا نزیکەی 100 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حەشارگەکانی داعش لە ناوچەکەدا ئەنجامداوە، تورکیا بەردەوام کوردەکان دەکاتە ئامانج سەرەڕای ئەوەی هاوبەشی سەرەکین لە شەڕی دژ بە داعشدا.

زیاتر: پاراستنی هاوبەشی و بەهێز هێشتنەوەی لەگەڵ کوردەکان لە بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریکادایە و هاوبەشیمان لەگەڵ کورد پێویستییەکی ستراتیژییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا