بابەتە سەرەکییەکە:
ئەبوبەکر کاروانی رەتیدەکاتەوە داوای لێبوردن لە سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامی
بکات.
زیاتر: ناوبراو کە
یەکێکە لەو کەسانەی بڕیاری بەشدارینەکردنی لە کۆنگرەی یەکگرتو داوە رایگەیاند: داوای
لێبوردن رەتدەکەمەوە و بەشداری لە کۆنگرەدا ناکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
چی تر: ئەگەر
بڕیاریش بێت داوای لێبوردنێك لەم چوارچێوەدا لەگۆڕێدا بێت، دەبێت ئەو کەسانە داوای
لێبوردن لە ڕێکخستنەکان و حیزبەکەیان و ئێمەش بکەن، کە لە پشت پێشێلکردنی پەیڕەوی
ناوخۆ و دەرکردنی بڕیارە ناپەیڕەویی و هەڵەکەوە بوون.
بیرخستنەوە: دوێنێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو بڵاویکردەوە: بڕیاری
بەشدارینەکردنی ئەو شەش کەسەی بۆیان نەبو بەشداری کۆنگرەی نۆیەم بکەن راگیرا.
چی تر: ئەنجومەنەکە داوای لەو کەسانە کردبوو " کە هەندێک لێدوانی
نەخوازراویان بۆ میدیاکان داوا" داوای لێبوردن لە سەرکردایەتی و رێکخستنەکانی
یەکگرتو بکەن.