زیاد جەبار: سەرۆکی یەکێتی تەئکید لە جێبەجێکردنی تەوتین دەکاتەوە

درێژتر لە هەواڵ 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی رایگەیاند: تەوتین كێشەی موچەخۆران چارەسەر دەكات نەک هیچ پڕۆژەیەكی دیكە.

لێدوانی فەرمی: زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند: یەكێتی تەئكید لەجێبەجێكردنی سەرجەم ئەو بەڵێنانە دەكاتەوە كە لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەجەماوەرەكەی داوە.

ئەمەشی وت: بەتایبەت پرسی جێبەجێكردنی تەوتینی موچەی موچەخۆران لە هەرێم بۆ ئەمەش هەموو هەوڵێكی داوە كە تەوتین جێبەجێ بكرێت، نەوەک هیچ پڕۆژەیەكی دیكە.

چی دیکە: جێبەجێكردنی تەوتین داواكاری موچەخۆران و بڕیاری دادگای فیدراڵیشە، بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی لەجێبەجێكردنی دەكات و پێمان وایە تەوتین چارەسەری كێشەی موچەخۆرانی هەرێم دەكات و بافڵ جەلال تاڵەبانیش تەئكید لەجێبەجێكردنی دەكاتەوە.

زیاتر: بۆ جێبەجێكردنی تەوتین، یەكێتی لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ بەدواداچونی ئەو پرسە، هەروەها هەموو رێگەیەک دەگرینەبەر بۆ ئەوەی ئەو داوایەی موچەخۆرانی هەرێم جێبەجێ بكەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا