گوڵی نێرگز و سوودە ناوازەکانی

درێژتر لە هەواڵ 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: گوڵە نێرگز جگە لە بۆنە خۆشەکەی و جوانییەکەی، بە پێی لێکۆڵینەوەکانی رووەکە سروشتیەکان دەرکەوتەوە کە گوڵە نێرگز چەندین سودی تەندروستی مرۆڤ هەیه.

هاوکات: زانایان لەو بڕوایەدان بوونی پێكهاتەیەك لە گوڵی نێرگزدا دەکرێت سوودی هەبێت بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە لە مرۆڤدا.

زیاتر: بە پێی لێکۆڵینەوەکانی زانایان لە زانکۆی برۆکسل لە بەلجیکا ، کۆمەڵێك ئاوێتەی تفت کە لە پێكهاتەی گوڵی نێرگزدا هەیە دەکرێت یارمەتیدەربێت لە ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکاندا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوڵی نێرگز چەندین سودی گرنگ لە خۆی دەگرێت ئەوانیش:
1. بۆنكردنی ئەم گوڵە چارەسەرە بۆ خەمۆكی و سەرئێشە.
2. بۆ هێورکردنەوە و بەهێزکردنی مێشک بەسوودە.
3. دژی گرژبوون و رەقبوونی ماسوولکەکانە.
4. گەرمی لەش دادەبەزێنێت.
5. بۆ ڕازاندنەوەی باخ و بۆنخۆش كردنی شوێنەكان بەكاردەهێنرێت.
6. كوڵاندنی سەلك (بنک)ی نێرگز و پاڵاوتنی ئەو پێكهاتەیە و ساردكردنەوە و خواردنەوەی، چارەسەرە بۆ برینی گەدە.
7. خواردنەوەی ئەو پێکهاتە، ئازاری ناوسك کەم دەکاتەوە و كرمی ناو ریخۆڵەكان دەكاتە دەرەوە.
8. بۆنكردنی ئەم گوڵە توانای سێکس لای پیاوان زیاد دەكات.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا