سەرۆکی یەکێتی: سەرۆککۆماری عێراق بەردەوام هاوکارمان بوە

درێژتر لە هەواڵ 13 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و هەرێم گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و سەقامگیری ناوچەکە جەختیلێکرایەوە.

زیاتر: لەبارەی پرسی موچەوە سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند: کۆبونەوەکانی چەند رۆژی رابردومان لە بەغدا درێژکراوەی هەوڵە بەردەوامەکانمانە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و گەیشتن بە ئەنجامی ئەرێنی.

چی تری وت: بێگومان هاوکاری و پشتیوانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەسەڵاتی دادوەری بەرز دەنرخێنین بۆ هەوڵەکانیان تاوەکو پابەند بە یاسا، مافی خەڵکی کوردستان پارێزراو بێت و تێکەڵی ململانێ حزبی سیاسییەکان نەکرێت.

هاوکات: هەوڵەکانی سەرۆککۆماری عێراق کە بەردەوام هاوکارمان بوە و لە خەمی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستاندا بون بەرز دەنرخێنین.

لە بەرامبەردا: لەتیف جەمال رەشید پشتیوانیی تەواوی بۆ هەموو ئەو هەوڵە نیشتمانی و بونیادنەرانە دوپاتکردەوە کە ئامانجەکەی پاراستنی سەقامگیری، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دورخستنەوەی گرژییەکانی ناوچەکەیە لە وڵات.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی: پارێزەری مافی مەسیحییەکان دەبین

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە

کوردستان 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا