بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبونی پێغەمبەر مەسیحەوە پەیامێکی
بڵاوکردەوە.
زیاتر: بافڵ جەلال
تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە: جەژنی لەدایکبونی
حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) لە خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان، عیراق و
جیهان پیرۆزبێت، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی وە ئاشتی و سەقامگیری
بۆ ناوچەکە بهێنێت.
ئەمەشی وت: هەرێمی کوردستان مێژویەکی درەوشاوەی لە
پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردندا هەیە، دڵخۆشین ساڵانە لەگەڵ خوشک و برایانمان لە
پێکهاتەی مەسیحی و سەرجەم پێکهاتەکانیتردا یادی بۆنە و جەژنەکانمان دەکەینەوە و
برایەتیی نێوانمان قوڵتر دەکەینەوە.
چی تر: یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان پابەندیی خۆی بە رێزگرتن و بەرگریکردن لە ئازادی و
جیاوازییەکان دوپاتدەکاتەوە و پارێزگاریکردن لە فرەڕەنگیی هەرێمی کوردستان بە
ئەرکی خۆی دەزانێت.
زیاتر بزانە: ئەوەی
لە رابردودا کارمان بۆ پاراستنی ماف و بەدیهێنانی خواستی سەرجەم پێکهاتەکان
کردووە، لە داهاتووشدا بەردەوامیی پێدەدەین و دڵنیایی دەدەین هەرێمی کوردستان
وەکچۆن لانکەی ئاشتی و پێکەوەژیان بوە، هەروا دەمێنێتەوە.