بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، عێراق ئەمساڵ بڕی 10
ترلیۆن و 253 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردوە و و چارەنوسی مووچەی مانگی 11 و 12 نادیارە.
لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،
عێراق ئەمساڵ بڕی 10 ترلیۆن و 253 ملیار دیناری ناردوە بۆ هەرێم، لە بەرامبەردا هەرێم
تەنها 10 موچەی دابەشكردووە و 395 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی بۆ بەغدا گەڕاندوەتەوە.
ئەوەشی وت: هەرێم چووە پشوی كۆتایی ئەمساڵ و دەچێتە ساڵی نوێ بەبێ ئەوەی
چارەنوسی مووچەی مانگی 11 و 12 ی دیاربێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە: هەرێم یەک لیتر نەوتی نەداوە بە عێراق و رۆژانە زیاتر لە 350 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە.